الجمعة، 11 يناير، 2013

ژنێک لە خانەقین خۆی کوشت

بە هۆی کێشەیەکی خێزانیەوە ژنێک لە خانەقین خۆی کوشت،سەرچاوەیەک لە لیژنەی ئاشتی و هیوا بۆ ئەنانا بە رۆژی نوێ راگەیاند،پاش نیوەرۆی ئەمرۆ ژنێکی تەمەن 20 ساڵ بەناوی (ن.ع) کە دووەم جارە پرۆسەی هاوسەرگیری دەکات لە گوندی ساڵح ئاغای سەربەقەزای خانەقین خۆی هەڵداوەتەوە رووباری سیروان،سەرچاوەکە وتیشی تائێستا تێمەکانی فریاکەوتن بە دوای تەرمەکەی دەگەرێن و تائێستا تەرمی ئەو ژنە نەدۆزراوەتەوە.ماوەیەکە دیارەی خۆکوشتنی ئافرەتان لەخانەقین زیادی کردووە،و بەپێ رای چاودێران هۆکاری سەرەکی لە پشت ئەو دیاردەیە شکستهێنانی رێکخراوەکانی ژنان و ئافرەتان لە چارەسەرکردنی کێشەکانی ژنان لە کوردستان بە گشتی و لە خانەقین بەتایبەتی .

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق