الجمعة، 18 يناير، 2013


چوار حاڵەتی ئەنفلەوەنزای بەراز لە دیالە تۆمار دەکرێت

چوار حالەتی پەتای ئەنفلەوەنزای بەراز لە پارێزگای دیالە تۆمار دەکرێت،فارس عەزاوی وتەبێژی بەرێوبەرایەتی تەندروستی دیالە بەرۆژی نوێ راگەیاند چوار حالەتی ئەنفلەونزای بەراز لە پارێزگای دیالە تۆمار کراون،عەزاوی رایشی گەیاند کە چوار حاڵەتەکە دابەش بوونەتە سەر شارەکانی ئەو پارێزگایە بەشەێوەیەک لە قەزای مقدادیە یەک حاڵەت ولە قەزای خالس حاڵەتێک و شارۆچکە جەلەولا حاڵەتێک و لە بەلەدروز حاڵەتێکی دیکە،وتیشی ئەم حاڵەتانە یەکەم حاڵەتی ئەو نەخۆشیەن کە بەشێوەیەکی فەرمی لە دیالە تۆمارکراون،بریاریشە هەڵمەتێکی راگەیاندنی فراوان بۆ هوشیارکردنەوەی هاوڵاتیانی ئەو پارێزگایە دەست پێ بکات.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق