الجمعة، 4 يناير، 2013

لە درێژەی ئەو خۆپیشاندانانەی کە پارێزگاکانی ئەنبار و موسل و سەڵاح الدین و کەرکوکی گرتۆتەوە ،نێوەرۆی ئەمرۆ خۆپیشاندان لە شارۆچکەی جەلەولا لە دوای نوێژی هەینی دەستی پێ کرد،سەرچاوەیەکی ئاگادار لە شارۆچکەی جەلەولا بە رۆژی نوێ راگەیاند لە دوای نوێژی هەینیەوە خۆپیشاندان  لە شارۆچکەی جەلەولا دەستی پێکردووە و ژمارەی خۆپیشاندەران نزیکەی  2000 خۆپیشاندەر دەبێت و محەمەد خالدی ئەندامی پەرلەمانی عیراق لە لیستی عیراقییە سەرۆکایەتی  خۆپیشاندەران دەکات  و لەبەردەم پۆلیسی جەلەولا کۆبوونەتەوە  ئاماژەیشی بۆ ئەوە کرد کە خۆپیشاندەران دروشمی دژ بە حکومەتەکە مالیکیان بەرز کردۆتەوە،وپشتگیری خۆیان بۆ خۆپیشاندەرانی پارێزگاکانی تری عیراق راگەیاندووە.سەرچاوەکە وتیشی بەشێکی تری  خۆپیشاندانەکەی ئەمرۆ دەگەرێتەوە بۆ ئەوەی ماوەی چەند رۆژ پێش ئێستا هیزەکانی پۆلیسی دیالە گەنجێکی عەرەبی جەلەولایان دەستگیر کردووە و دوای چەند رۆژێک لە گرتنی کەس وکاری ئاگادار کراونەتەوە کە کورەکەیان کوژراوە .

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق