السبت، 5 يناير، 2013


کوژرانی و بریندار بوونی پێنج هاوڵاتی لەدیالە،سەرچاوەیەکی ئەمنی لە دیالە بەرۆژی نوێ راگەیاند سەرلەبەیانی ئەمرۆ لە ئەنجامی تەقینەوەی ئۆتۆمبیلێکی بۆمبرێژکراو لە نزیک عەلوەی شارۆچکەی کەنعان دوو هاوڵاتی کوژران و سێ هاوڵاتی دیکە بریندار بوون سەرچاوەکە وتیشی دەستبەجی هێزە ئەمنیەکان گەماروی شوێنی رووداوەکەیان داوە.
سەرچاوەکە وتیشی درەنگانێکی شەوی رابردوو لەکاتی گەراندنەوەی  کاروانی ئۆتۆمبیلەکانی عبدوالامیر زەیدی فەرماندەی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی دیجلە و کاروانی ئۆتۆمبیلەکانی فەرماندەی فیرقەی پێنجی سوپای عیراق لە جەلەولا بۆ ناوەندی دیالە  بۆمبێکی چێنراو بە کاروانەکەیان لەسەر رێگای نێوان جەلەولا سەعدییە تەقیەوە و لە ئەنجامدا سەربازێک کوژراو و سێ سەربازی دیکە برینداربوون.سەرچاوەکە وتیشی هیچ زیانێک بەر ئۆتۆمبیلەکانی زەیدی نەکەوتووە و تەنها کاروانی ئۆتۆمبیلەکانی فەرماندەی فیرقەی پێنج زیانیان پێگەیشتووە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق