الأربعاء، 9 يناير، 2013

بەمەبەستی ئیدانەکردنی تاوانی کوشتنی دووژنی خانەقین نێوەرۆی ئەمرۆ لیژنەی ئاشتی و هیوا بۆ ئەنانا بە شداری ژمارەیەک لە رێکخراوەکانی ژنانی خانەقین گردبوونەوەیەکیان لە بەردەم نوسینگەی مافی مرۆڤ لە خانەقین ساز کرد،لەمبارەیەوە مەهاباد سلێمان ئەندامی لیژنەکە بە رۆژی نوێ راگەیاند  ئەمرۆ وەکو لیژنەی ئاشتی و هیوا بۆ ئەنانا و رێکخراوەکانی ژنان لە خانەقین لێرە کۆبوونەتەوە بۆ ئەوە ئیدانەی ئەو تاوانە بکەین کەدوێنێ ئەو دوو ژنەیانە دۆزیوەتەوە بە کوژراوی لە ماڵەکەیان،ئێمە وەکو لیژنەی ئەنانا ئەو تاوانە بە توندی ئیدانە ئەکەین و داواکارین بە زووترین کات ئەو تاوانباران دەستگیر بکرێن کە ئەم کارەیانە ئەنجامداوە و پێویستە سزای یاسایی خۆیان وەربگرن .
دوێنی دوو ژن لە گوندی یوسف بەگی خانەقین لە نێو ماڵەکەی خۆیان بەکوژراوی دۆزراونەتەوە،سەرچاوەیەک لە لیژنەی ئاشتی و هیوا بۆ ئەنانا راگەیاند ئاسەواری دوو فیشەک بە سەری هەریەک لەو دووژنە دیار بووە و ئێستا رەوانەی بزیشکی دادوەری سلیمانی کراون.بە پێی ئاماری رێکخراوەکان ژنان و ئافرەتان رێژەی توندوتیژی دژ بە ژنان لە سنووری قەزای خانەقین نزیکەی 30% زیادیکردووە لەماوەی ساڵی 2012دا.


ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق